نوێنه‌ری حکومەتی سووریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توركیا به هێزێكی داگیركه‌ر وەسف دەكات داوا ده‌كات به زووترین كات له عەفرین بكشێته‌وه.
به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری حکومەتی سوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ هەینی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای كرد فشار بخرێته سه‌ر توركیا تا له عه‌فرین و ئه‌لباب و جه‌رابلووس بكشێته‌وه، چونكه ئه‌وێ خاكی سووریایه.
جه‌عفه‌ری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی "توركیا هێزێكی داگیركەره، بۆیه پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵه‌په‌ستۆی بخاته سه‌ر، تا خاكی سووریا بەجێ بێڵێت".
له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه وتبووی ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له سووریا ده‌كشێنێته‌وه، جه‌عفه‌ری بێئاگایی سووریای له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی دا تاوه‌كو ئێستا له‌و رووه‌وه هیچ زانیارییه‌كیان نییه.