وێنە.. کەژێ هاوتا چەند پەیڤێک بۆ خۆشەویستی دەنووسێت

کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ، کەژێ کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد، لە نوێترین پۆستیدا، پەیڤێک بۆ خۆشەویستی دەنووسێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کەژێ هاوتا پەیڤێکی بۆ خۆشەوسیتی نووسیووە، بەبێ ئەوەی ئەو خۆشەویستە دیاری بکات و ناوی بهێنێت.
کەژێ دەڵێت " لە ناخی تۆ خۆم ده بینم..سه دان پرسیار ..سه دان راوێژ..هه ركات بخوازم بێم بۆ لات..ده بم به پادشای خه ونه كان.. تۆ باسی ئازارێ ده كه ی.. من ده مێكه جێم هێشتوه.. من له ناخی ئازاره كان..دنیام بۆ خۆم چێ كردوه.. من له گه ڵتام..له قورگتام.. له هه ناسه و له ئازارتام.. ئه و گۆرانیه ی تۆ ده یچڕی..من به ر له ئه و له هه ناوتام..".

ئەم نووسینەی کەژێ لەلایەن هەوادارانییەوە پێشوازیەکی گەرمی لێکراوە، بەڵام هەواداریشی هەیە پرسیاری ئەوەی لێدەکات کە بۆکێی نوسیووە.

کەژی هاوتا تەمەنی 17 ساڵە له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره ، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیەو لە تەمەنی مناڵیەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.



PM:08:47:06/04/2018