تەندروستی هەڵەبجە: سبەی دەوامی فەرمی نەخۆشخانەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە داوا لە پزیشک و کارمەندان دەکات سبەی لەپێناو خزمەتکردنی هاولآتیانی شارەکە بگەڕێنەوە سەر کارەکەیان و سبەی شەممە دەوامی فەرمییە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک، پزیشک و کارمەندانی لە نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرەکانی هەڵەبجە ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی شەممە ٧ ی نیسان لەبەر بەرژەوەندی هاولآتیانی خۆشەویستی شارەکەیان پەیوەندی بکەنەوە بەشوێنی کارەکانیانەوەو سبەی دەوامی فەرمیە.

بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە هەڵەبجە هیچ نەخۆشخانەیەکی ئەهلی تێدا نییەو خەڵکی هەڵەبجە پێویستی بە کردنەوەی نەخۆشخانەکانە.

سەبارەت بەداوای ئەو کەرتە گرنگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی داوا لە حکومەت دەکات کە مانگانە حکومەت لە سی رۆژدا مووچەی کارمەندان بدات.




PM:10:35:06/04/2018