بەوێنە .. خانمە شۆخەکەی KNN جیاواز دەرکەوت

شۆخان کەریم خانمە بێژەری دیاری کەناڵی KNN بە دوور لە کاری میدیای جیاواز دەردەکەوێت و جلێکی کورد دەپۆشێت.
شۆخان کە زیاتر بێژەری هەوال و بابەتە سیاسیەکانی کەناڵەکەوە وەک خۆی پێشتر لە پۆستێکدا نووسیووبی ژیانی منداڵی لەلادێ بەسەربردووە.

شۆخان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پێشتر نووسیبووی "لە رابردودا ژیانی سادەی گوند ژیاوم، بەشانەکانم روژانە چەندین جار ئاوم بۆ بەرزترین شوێنی گوند و بو ماڵەکەمان بردووە، لەگەڵ کچەکان بە ناز و لەنجەوە دەروشتین بو کانی و کاری سەختی روژانەی کچە گوندیەکانم وەک خوی تاقیکردوتەوە، بەیانیان لەگەڵ کچانی گوند بە تراکتۆر دەروشتین بو بامێی و ترۆزی و کاڵەک چنین".

هەروەها دەڵێت "کچە گوندییەکم تاموو چێژو سەختی ژیانی ساڵانی سەرەتای نەوەدەکانم تا ئەم ساتە هەڵگرتووە هەرچەندە کۆڵم بارێک خەمە بەڵام هێزی ژیانکردن و خوشەویستی و تەحەدا لە مندا هەمیشە زیندووە، ئەمرو وێنەی گەشتێکی خێزانی بە تراکتور، پەیامم ئەوەیە، مەرج نیە تەنها هۆکاری گەورە دڵخوشمان بکەن، زورجار گەورەترین خوشی و چێژ لە شتە سادەکاندایە، من کچە گوندییەکم روزگارێک ئەوە وێنەی ژیانی راستەقینەم بووە".

شۆخان یەکێکە لەو بێژەرانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی کەناڵی کەی ئێن ئێنەوە لەو کەناڵە کاردەکات و هاوسەرگیری کردووە و لە دایکبووی 20ی ئایاری 1982.



PM:01:34:07/04/2018