په‌روه‌رده‌ی شارباژێر مامۆستایانی وانه‌بێژ ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 8ی نیسانی 2018، سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری په‌روه‌رده‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ.
له ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، تیایدا هاتووه "ئاگاداری بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خوێندنگایانە دەکەن کە مامۆستای وانەبێژیان هەیە سبەینێ یەکشەممە 8ی نیسانی 2018، سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی كانوونی دووه‌می 2018".
هاوکات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگه‌یاندوه كه سبەینێ یه‌كشه‌ممه مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وت دابەشدەكرێت.