سوریا بەکوشتنی سەدان هاوڵاتی بەچەکی کیمیاوی تۆمەتبارێک دەکرێت

ڕژێمی سوریا بە کووشتنی سەدان هاوڵاتی کە ژمارەیەکی بەرچاویان منداڵن لە ناوچەی دۆما غوتەی تۆمەتبار دەکرێت.

ئاژانسە جیهانییەکان لەزاری میدیاکانی بەرگری شارستانی دۆماوە بڵاویان کردەوە، ڤیدیۆیەکی بڵاوكردۆتەوە كە ساتەوەختەكانی بەركەوتنی ژنان و مندالانن لە دوما بە چەكی كیمیایی.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند بە وردی بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتانە دەكەن كە باس لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی دەكەن لە دوما و دەبێت ڕوسیا بەرپرسیاریەتی ئەو تاوانە هەڵبگرێت.

ئەمەریکا دەڵیت" مێژوویی ڕژێمی سوریا لە بەكارهێنانی چەكی كیمایی دژی هاوڵاتیانی خۆی هیچ گوكانی تێدا نیە".

هاوکات روسیا لە راگەیاندنێکدا بەرگری لە سوریا دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سووریا چەکی کیمیاوی بەکار نەهێناوە.



AM:11:26:08/04/2018