مامۆستایانی ناڕازی دەڤەری سلێمانی ‌و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەرین‌و سلێمانی بایکۆتیان شکاند

مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی و هەڵەبجەو رانیەو گەرمیان و کۆیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا بایکۆتیان مەرمج شکاند.

لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەدا کە لەسلێمانی سازکرا، مامسۆتایانی ناڕازی بەیاننامەیەکیان خوێندەوەو لەو بەیاننامەیەدا ئاماژەیان بەشکاندنی بایکۆت بە مەرج کرد کە خۆی لە کۆمەڵێک داواکاری مامۆستایاندا دەبینیەوە..

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا مامۆستایانی ناڕازی جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە پێدانی موچەی فەرمانبەران لە ٣٠ ڕۆژ تێپەڕنەکات.

ئەو توێژە ناڕازییە داوا دەکەن دەشڵێن "ئیدانەی هەر سزایەکی کارگێڕی دەکەین بەرامبەر مامۆستایان و دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە".

هەروەها داوا دەکەن پەرلەمان پڕۆژە یاسایەک سیستمی پاشەکەوتی مووچە هەڵبوەشێنێتەوە.

مامۆستایانی ناڕازی ئەوەیان خستە روو کە پاشەکەوت قەرزێکە داواکارن سەرجەم پەرلەمان حکومەت ناچاربکات بچێتە ژێر باری گێڕانەوەی تێکڕای مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان.




PM:06:16:08/04/2018