خانمە ئەكتەرە ناسراوەكەی كورد خۆشەویستیەكەی ئاشكرادەكات

سەحەر، خانمە ئەكتەری كوردی بەرنامەی شانۆیی "كەنین شۆ"، خۆشەویستەیەكەی ئاشكرادەكات.

سەحەر لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ئاشكرای كرد، كە خۆشەویستی ھەیە و نووسیویەتی "بۆ ئەو ھاوڕێیانەی پرسیار دەكەن و دەڵێن سەحەر خان خۆشەویستت ھەیە، بەڵێ من خۆشەویستم ھەیە، زۆریشم خۆش دەوێ".

 بەڵام ئەو خانمە ئەكتەرە ناوی خۆشەویستەكەی ئاشكرا نەكردووە و هیچ زانیاریەكیشی لەبارەوە نەدركاندووە.

سەحەر ئێستا یەكێكە لە ئەكتەرەكانی بەرنامەی "كەنین شۆ" و لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە، ناوبانگی ھونەریی زیاتری بەدەست ھێناوە.



AM:09:50:10/04/2018