لێدانی رژێمی ئەسەد نزیکبۆتەوە
ئەمەریکا تەنها نابێت

دوای ڤیتۆی روسیا بۆ پرۆژەیەکی ئەمەریکاو دوای شکستێکی پرۆژەی رووسیا بۆ بەرگریکردن لە رژێمی ئەسەد، نزیکبوونەوەی وەشاندنی گورزی سەربازی دژی رژێمی سوریا لە ئان و ساتدایە.

میدیا جیهانییەکان راڤەو پێشبینی جیاجیا دەکەن بۆ ئەو گورز وەشاندنەی ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات دژی رژێمی بەشار ئەسەد، سەرباری راڤە جیاجیاکان، بەلآم هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن کە ئەمەریکا بەتەنها هێرش ناکاتە سەر سوریا، بەڵکو ژمارەیەک ولآتی رۆژئاوای لەگەڵدایە، لەپێش هەمووشیانەوە فەرەنسا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەوەش دەکرێت کە ولآتانی هەرێمایەتی وەک سعودیە رەنگە بەشداری ئەو گورز وەشاندنە بکات.

چاودێران هەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کە هێرشی ئەمجارەی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی وەک پار نابێت و درێژ خایەن و بەرفراوان دەبێت. هاوکات مەترسی ئەوەش دەکرێت ئەو هێرشە بەرفراوان بێت رووسیا و ئێرانیش پەرچە کرداریان هەبێت.

کاتژمێرەکانی ئایندە سوریا و رۆژهەلآتی ناوەراست پەرەسەندنی گەورەی سەربازی و سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت، تا ئێستا هیچ ناوەندێک نازانێت ئاکامەکانی ناوچەکە و جیهان بەرەوکوێ دەبات. 
 

AM:09:40:11/04/2018