دەوامی خوێندن لە ناوچەکانی سلێمانی تا ١٤ ئایار درێژکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ماوەی خوێندن درێژدەکاتەوە بۆ ١٤ ئایار، هەروەها پشوە فەرمیەكان ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوە و ڕۆژانی شەممانیش دەوامی ئاسای دەكرێت.

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كەواژۆی دڵشاد عومەر بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی لەسەرە و وینەیەكی دەست كوردیو كەوتوە و لەشەش خاڵ پێكهاتووە هاتووە" سەرجەم پشوەكانی فەرمی ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوە و ڕۆژانی شەممەش لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندندا دەوامی ئاسایی دەكرێت.

لەنوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە: تاقیكردنەوەكانی كۆتای وەرزی دووەم ڕۆژی دووشەممە 14-5-2018 دەست پێدەكات و 23-5-2018ش كۆتا تاقیكردنەوە دەبێت.

 پێشتر بەرێوەبەرایەتی ئەزمونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە تاقیكردنەوەكان لە28ی نیساندا ئەنجام دەدرین بەلام بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانەوە لەسنوری سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەوامی خویندنی قوتابخانكانی درێژكردەوە.



PM:06:41:11/04/2018