روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانى حکومەتی سوریا فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان چۆڵ كرد.
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، كه هه‌واڵه‌كانى ئه‌و وڵاته ده‌گوازێنه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/ 4/ 2018 له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند "به‌پێی زانیارییه دووپاتكراوه‌كان، هێزه‌كانى ڕ‌ژێمى سووریا، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانى له‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌ستیدایه، چۆڵ كرد
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ئه‌و هه‌نگاوه، به‌هۆى مه‌ترسى هێرشی ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ى له ڕووسیا كرد به‌وه‌ى، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆردوومانى سووریا ده‌كات
ئه‌مڕۆ لە تویتێکدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکانی ئەمریکا کرد و رایگەیاند "ڕووسیا بڕیاری داوە کە ھەر مووشەکێک ئاراستەی سووریا دەکرێت، بیخاتە خوارەوە
ترەمپ داوا لە ڕووسیا دەکات، خۆی بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکان ئامادە بکات و دەڵێت "با ڕووسیا ئامادە بێ، چونکە مووشەکەکانمان وا بەڕێوەن