قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر هاوڵاتیان له جۆرێكی هێلكه ئاگادارده‌كاته‌وه و داوایان لێده‌كات بەهیچ شێویەک ئەوجۆرە هێلکەیە نەکڕن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتووه تیایدا هاتوووه "به پێویستمان زانی بۆ به‌رچاو ڕوونی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئه‌م ڕاگەیاندراوە بڵاو بكه‌ینه‌وه، چەند ڕۆژێکە لیژنەکانمان لە قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر سه‌ردان وگه‌ڕان و پشكنیه‌كانیان چڕتركردۆته‌وه بۆ مەبەستی دەست بەسەر داگرتنی ئەو جۆرە هێلکە قەدەغەکراوەی کەبەرواری ۳ مانگی لەسەر دراوە لەهەندێک شوێن بەشارەوەیی دەفرۆشرێت".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: خۆشبەختانە توانراوە بڕێکی زۆر لەو جۆرە هێلکەیە دەستی بەسە دابگیرێت و خاوەنەکانیان سزای پێبژاردنیان بۆ کراوه.
قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌شڵێـ، ئەمە لەکاتێکدایە پێشوتریش لەزۆربەی ڕاگەیاندنەکان بلاوکراوەتەوە ئەو جۆرە هێلکەیە ڕێگەپێنەدراوە و بەپێی ڕێنماییەکانی ڤێتێرنەری وچاودێری تەندروستی و بازرگانی، بۆیە لێژنەکانمان له‌نزیكه‌وه چاودێری سه‌رجه‌م بازاڕه‌كان دەکە.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر داوا لە هاولاتیانی دەکات بەهیچ شێویەک ئەو جۆرە هێلکەیە وەک لەوێنەکەدا دیاریکراوە نەیکڕن و لەکاتی بەرچاوکەوتن پەیوەندی بكەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە - یان مسج بنیرن بۆ پەیجی فەرمی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێره یان په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه بكه‌ن: 07502224466 - 07502224488