بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا لەگەڵ 45 ئەندامی بنەماڵەكەی خۆیان بۆ هەڵاتن ئامادەكردوە لە ئەگەری هێرشی ئەمریكا بۆسەر سوریا.
ماڵپەری "یەنی شەفەق" بڵاویكردۆتەوە كە پلانێك بە هاوكاری دەزگا هەواڵكرییەكانی ئێران و سوریا بۆ دەربازكردنی بەشار ئەسەد و 45 كەسی خێزانەكەی دانراوە لە ئەگەری هێرشی ئەمریكا بۆسەر سوریا.
ئەو پلانە لە كۆبونەوەی 8 ی ئەم مانگە بە ئامادەبونی بەشار ئەسەد پەسەند كراوە و بەو پێیەش سەرەتای گواستەوەیان دەبرێنە بەیروت، دواتر دەبرێنە وڵاتی ئێران لە ژێر چاودێری روسیا.