مەحمود سەنگاوی: ئەو کەسەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر من پێکدێنێت سەری لەبەر دا

لەسەروبەندی لێکۆڵینەوە لەو کادیرانەی یەکێتی کە کار بۆ لیستەکانی تر دەکەن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی، مەحمود سەنگاوی رایدەگەیەنێت "یەکێک لەو کەسانەی باس دەکرێت و ناوی دەهێنرێت منم، بەڵام ئەو کەسەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر من پێکدێنێت سەری باوکیشی لە تاشە بەردی دا لەبەر ئەوەی من یەکێتیم".

لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگی ئەمەریکا مەحمود سەنگاوی دەڵێت " هیچ کەس هێزێک ناتوانێت من لە یەکێتی دەربکات وە هیچ بانگەشەم بۆ لیست و لایەنی تر نەکردوە، ئەگەر بانگەشە بۆ لیستی تر بکەم لە یەک کەس ناترسم جگە لەخوا لەخوار ئەوە حساب بۆ هیچ کەس ناکەم بێ منەتم".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی دەڵێت " قسە هەیە کە کۆمەڵێک بەرپرسی یەکێتی لە ناو یەکێتیدا کار و بانگەشە بۆ لیستێکی دیکە دەکەن، بۆیە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهاتوە لەسەر ئەو کەسانە دوای دڵنیابونەوە ئەگەر ئەندامی مەکتەبی سیاسی بن ئەوا ئەندامێتیان تا کۆنگرە هەڵدەپەسێردرێت بۆ ئەوەی کۆنگرە بڕیاریان لەسەر بدات، بەڵام ئەگەر خوار مەکتەبی سیاسی بن ئەوا دەردەکرێن لە ناو یەکێتی."

لەبارەی کێشە ناوخۆییەکان و بەستنی کۆنگرە وتیشی"  لەبەر کێشە و ململانێی ناوخۆ ناهێڵن کۆنگرە ببەستینئ، ەو برادەرانەی ناو یەکێتی هۆکاری کێشە بون و ئێستاش دەیانەوێت یەکێتی بچوک بکەنەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی "کێشەکانی یەکێتی هەموی لەسەر دەسەڵاتە هیچ کێشەیەکی فکریمان نیە".



PM:08:20:13/04/2018