پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 58 ساڵ لە پشدەر به‌هۆی هه‌ڵدێرانی له شاخه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی راپه‌ڕین کە وێنەیەکی دەست"سپی"کەوتووە تیایدا هاتووە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی نیسانی 2018، هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ز. أ. س) له‌دایك بووی ساڵی 1972 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، پاش ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوایی گژووگیایی به‌هاری ده‌چێته چیای (پیران) كه ده‌كه‌وێته سنوری قه‌ڵادزێ- قه‌زای پشده‌ر، به‌هۆی سه‌ختی چیاكه هه‌ڵدێراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.