وەزارەتی کار ڕوونکردنەوە لە بارەی زیادکردنی موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت دەدات

وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی زیادکردن و دواخستنی خەرجکردنی موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "موچەی شەست هەزار دیناری وەک خوێ".


لەو ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی کار دەڵێت "ئێمە وەک وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لیستی موچەی کەمئەندامانمان وەکو پێشتر رەوانەی گەنجینەکان کرد کە بە سەد و پەنجا هەزار دینار و سەد هەزار دیناری دیاریکرابوو، دواتر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت، سەردانی وەزارەتی دارایان کرد بۆ قسەکردن لەسەر موچەی کەم ئەندامان، بەڵام نەتواندرا وەزیری دارایی ببینن".


ئاماژەی بەوەشکردووە "دواتر بڕیاربوو نوسینگەی وەزیری دارایی وەڵامی وەزارەتی کار بداتەوە، چاواڕوانی ئەوە بوین بڵێن موچەی کەمئەندامان چاک کراوە، بەڵام وەزارەتی دارای بڕیاری دا بە زیادکردنی موچەی نەوەد هەزاری بۆ سەدو بیست هەزار دینار و موچەی شەست هەزار دیناری وەک خوێ مایەوە و هیچ زیاد نەکراوە، ئەمەش وا دەکات جارێکی تر لیستی نوێ ئامادە بکرێتەوە بۆ گەنجینەکان، بۆیە ناتواندرێت بۆ ڕۆژی سێ شەممە لیستەکە تەواو بکرێت بۆ دابەشکردنی موچەی کەمئەندامان".



AM:12:21:17/04/2018