پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە"دوای بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری بەهاوبەشی بەشی پولیسی بشده ر، پۆلیسی فریاکەوتن، نەھێشتنی تاوان، ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەرینو بەیاریدەدەرێتی ئاسایشی قەلادزێ، دوای رەزامەندی بەرێز دادوەری لێکۆلینەوەی پشدەر لەقەلادزێ لە گەرەکی ئاشتی لەمالێکدا سێ کەس دەستگیرکران".

ئاماژەی بەوەشداوە، "لەدوای پشکنینی ماڵەکە بەشێوەیەکی ئسوڵی دەستگیرا بەسەر ھەندێ دەرمان و حەبی گوماناویدا، کە گومان دەکرێت ماددەی ھۆشبەرو حەبی ھۆشبەر بێت لەگەڵ ھەندێک لە کەل و پەلی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەردا".

پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستوەتەڕوو، "پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە لەلایەن بەرێز دادوەر، لە ئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی(١٤) لەیاسای ماددەی ھۆشبەران راگیرکراون و لێکۆلینەوەش لەدۆسیەکەیان بەردەوامە".

PM:03:58:17/04/2018