سەرۆکی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پێی وابێت کۆبونەوەی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌رهه‌مدار نابێت، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات و جێدەهێڵێت.
دۆناڵد ترەمپ، لەبارەی کۆبونەوەی لەگەڵ
كیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند،"
پێموابێت كۆبوونه‌وه‌كه سوودی نابێت به‌شداری تیادا ناكه‌م، ئه‌گه‌ر له‌وێ هه‌ست بكه‌م كۆبوونه‌وه‌كه بێبه‌رهه‌مه به‌ڕێزه‌وه جێی ده‌هڵێم".
ئەم وتانەی سەرۆکی ئەمریکا لە دوای کۆبونەوەیەکی هات لەگەڵ
شینزۆ ئابی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن لە ویلایەتی فلۆریدا-ی ئەمریکا، کە تیایدا هەردوولا گفتوگۆیانکرد لەبارەی كۆریاى باكوور و دۆخى سه‌ربازى و بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
جێی ئاماژەیە چاوه‌ڕوانده‌كرێت مانگى ئاینده، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا له‌گه‌ڵ كیم جون ئون، سه‌رۆكى كۆریاى باكوور كۆببێته‌وه، ئەمەش دوای ئەوەی لە لەم هەفتەیدا سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كیم، كۆبووه‌وه.