هۆشیار عەبدوڵا پەیامێک ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان و کاندیدی بزووتنەوەکە بۆ پەرلەمانی عێراق پەیامێک ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت "بەوردی ئاگادارم  لە چەند رۆژی رابردودا دو حزبەکەی دەسەلات کۆبونەوەتان پێدەکەن و پێتان دەڵێن ئەگەر دەنگ نەدەن بە ئێمە و ئێمە نەمێین ئەوا ئێوەش وەک هێزی پێشمەرگە نامێنن".

دەقی پەیامەکە:

پەیامێکی بەپەلە بۆ هێزەکانیی پێشمەرگە

بە وردی ئاگادارم  لە چەند رۆژی رابردودا دو حزبەکەی دەسەلات کۆبونەوەتان پێدەکەن و پێتان دەڵێن ئەگەر دەنگ نەدەن بە ئێمە و ئێمە نەمێین ئەوا ئێوەش وەک هێزی پێشمەرگە نامێنن.

هەر چەند لەهۆشیاری و ئاست بەرزی هەمو هێزی پێشمەرگە دڵنیام کە باوەڕ بەو درۆیانە ناکەن بەڵام بە پێویستیی دەزانم کە بڵێم دەنگ مەدەن بەو حزبانە تا پێگەتان وەک پێشمەرگە بەهێز بێت ، تا موچەتان، ژیانتان،راهێنان و جل و بەرگتان باش ببێت .

ئەو دوحزبە سڵ لە وتنیی هیچ ناراستیەک ناکەنەوە ئەگەر نا دەبو شەرم بکەن و داوای پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە نەکەن ، بەراورد بە  هەمو هێزە چەکدارەکانی عێراق موچەی پێشمەرگە کەمترین موچەیە ئێمە هەوڵمان ئەوەیە موچەتان هاوتای سوپای عیراقی لێبکەین و چەندین ساڵە ئەو دو حزبە ناهێلن چونکە ئەترسن کە موچەیان لەدەست نەما چیتر ناتوانن کۆنترلی ئێوە بکەن .

قسە لەو روەوە زۆرە و کاتی تر دەیان کەم،  بەس هێندە بزانن کەدەنگنەدانتان بەو دو حزبە مانای رزگاری ئێوە لەدەست مامەلە ناشیاوی ئەوان لەگەڵتاندا .

ئەوان دەیانەوێ تا هەتایە ئێوە هێزی حزب و شەخص و بنەماڵەکان بن ، ئێمە وەک گۆڕان دەمانەوێ ئێوە هێزی نیشتیمان بن ..
ئەو حزبە گەندەڵانە  مانەوەی خۆیان بەستۆتەوە بە ئێوەوە، راست ناکەن کەدەڵێن ئێمە نەمێنین ئێوە  نامێنن ، عەکسەکەی راستە ئێوەیان نەبێت ئەوان نەماون .

ئێوە تا نیشتیمان مابێ دەمێنن پەیوەست نین بە هیچ حزب و کەسێکەوە.

ژیانیی خۆتان، ژیانی ئێستا و ئایندەتان بگۆڕن و دەنگیان پێ مەدەن و گۆڕان و رێبازەکەی نەوشیروان مستەفا هەڵبژێرن .
کاندیدی ژمارە ۱٠لیستی ژمارە ۱٤۲ لە پارێزگای سلێمانی

هۆشیار عەبدوڵا



PM:12:51:20/04/2018