ڤیدیۆ؛ کچێک بە تابوتی مردوووە دەبڕێتە ئاهەنگی دەرچوونەکەی

خوێندكارێكی کچ لە رۆژی دەرچونیدا لە یەکێک لە ئامادەییەکانی وڵاتی ئەمریكا بە تابووتەوە بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونەکەیدا دەکات.

کچە خوێندکارێکی ئەمریکی بەناوی "ئەلیكساندریان كلارك"، جیاواز لە هەر خوێندکارێکی ئاسایی بە تابوتی مردووەوە دەبرێتە شوێنی ئاهەنگەکەی.

ئەو خوێندکارە ئەو کارەی لەپێناو هۆشیاركردنەوەی هاوڕێكانیدا کردووە تا لەمەترسی جگەرە و ماددە هۆشبەرەكان و خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە دوای دەرچوونیان كە بەشێك لە خوێندكاران ئالودەی دەبن، هۆشیار بکاتەوە.




PM:10:43:22/04/2018