ڤیدیۆ؛ لاهوری شێخ جەنگی دەنگ بۆ حزبەکەی کۆدەکاتەوە

بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەگمەندا کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە رێگەی تەلەفونەوە دەنگ بۆ حزبەکەی کۆدەکاتەوە.

لاهور شێخ جەنگی، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا کە دیار نیە لەگەڵ کێ ئەنجامیداوە، دڵنیای لەو هاوڵاتییە وەردەگرێت کە دەیەوێت دەنگ بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بدات.

هەر لە پەیوەندیییەکەدا کە وادەردەکەوێت کە ئەو هاوڵاتیە سوێند دەخوات کە دەنگ بە یەکێتی دەدات، لەبەرامبەردا لاهور شێخ جەنگی بە پێکەنینەوە پێی دەڵێت، کە "پێویست بە سوێند خواردن ناکات و بڕوای پێدەکات".

لەبەشی کۆتایی پەیوەندییەکەدا بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری خۆی بە هاوڵاتییەکە ئاشکرادەکات و دەڵێت، من لاهوری شێخ جەنگییم، هەروەها بە پێکەنینەوە دوبارە تەئکید لەو هاوڵاتییە دەکاتەوە، کە ئایا کارتی دەنگدانەکەی وەرگرتووەتەوە، چونکە ماڵەکەی دەپشکنێت.




PM:03:36:24/04/2018