سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاشکرایکرد، کە پێناچیت ئۆپۆزسیۆنی کاندیدی هەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و "عه‌بدوڵڵا گول"یش خۆی کاندید ناکاتەوە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لە بارەی ئەگەری خۆکاندید کردنەوەی عه‌بدوڵڵا گول رایگەیاندووە، "له‌پشت ئه‌م هه‌موو هه‌وڵه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رده‌كه‌وێت پڕۆژه‌كه له‌ناوچووه، ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌ده‌ستیاندا ماوه‌ته‌وه. پڕۆژه‌كه شكستخواردووه".
وتیشی: "كاتێك ده‌كه‌ونه كه‌شی هه‌ڵبژاردنه‌وه، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت خۆیان بپاڵێون، له‌م كه‌شه‌دا جموجووڵی سیاسی هه‌یه، كاندیدی ئێمه دیاره، به‌ڕێز سه‌ركۆماری ئه‌ردۆغان-ه، ئه‌وانه‌ی تر چی ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه،
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ئەوەشی خستەڕوو، "هەرچەندە ئۆپۆزسیۆن دەنگی زۆرە، بەلام پێناچێت بتوانێت کاندیدی هاوبه‌ش رابگه‌یه‌نێت، بۆیە ئێمه یه‌كده‌نگین".
ئەم وتانەی بیناڵی یەڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، لە میانی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا هات کە لە کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ئیسپانیا لەناو فڕۆكه لێی کرا.
پێشتر و لە ساڵی2007 تا 2014عه‌بدوڵا گول له‌پۆستی سه‌رۆكی كۆماری تورکیا دبوو، بەڵام دواتر پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی سەرۆکی ئاکەپە رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان كرد.