كچێكی كورد به ناوی زۆزان به‌شیر سلێمان، له بازگه‌ی سه‌ربازانی تورك و میلیشیاكانی سه‌ربه توركیا له گوندی ترنده لە عەفرین ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە یەپەگە رووداوه‌كه رۆژی 2ی نیسانی 2018 روویداوه و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی چاره‌نووسییه‌وه نه‌زانراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له ئاواره‌یی بوونه و ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كه‌یان له لایه‌ن سه‌ربازانی تورك و میلیشیاكانی سه‌ر به توركیاوه ده‌ستگیركراوه.
ناوه‌نده‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، زۆزان له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا به سه‌ربازه تورك و میلیشیاكانی وتووه، كه مامۆستای وه‌رزش بووه، كه‌سوكاریشی تا ئێستا نازانن هۆكاری رفاندنی كچه‌كه‌یان له لایه‌ن سه‌ربازه توركه‌كان و چه‌كداره میلیشیاكانی سه‌ر به توركیاوه چییه.
ناوه‌ندی میدیایی عه‌فرین ئاشكراشیكردووه، كه دوو سه‌ربازی تورك هاواریان كردووه، ئه‌م كچه تیرۆریسته و ئیتر راپێچیان كردووه له‌گه‌ڵ خۆیان.
باسی له‌وه‌شكردووه، كه‌سوكاری ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سه‌رقاڵی ئاشكراكردنی چاره‌نووسی كچه‌كه‌یانن، چوونه‌ته باره‌گاكانی ئه‌منی توركیا له عه‌فرین، پێیان وتوون براوه بۆ كلس، چوونه‌ته كلسیش ئه‌وانیش وتویانه هیچ كه‌سێك به‌و ناوه نه‌گه‌یشتووه‌ته لایان.
زۆزان له‌دایكبووی 1988ه و ده‌رچووی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی حه‌له‌به و دانیشتووی گوندی كفر سفره و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری عه‌فرینه‌وه نه‌بووه.