قوباد تاڵەبانی لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە وتی" گەلە کۆمە لەکەس قبوڵ ناکەین".
لە میانەی بەشداریکردنی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی حیزبەکەی بۆ پەرلەمانی عێراق، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی " نه‌یاره‌كانمان بێ ویژدانی و گه‌له كۆمه‌كی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی رێكبكه‌ون چۆن بتوانن له یه‌كێتیی نیشتمانی بده‌ن، ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ین و ئێوه‌ش قبوڵی ناكه‌ن، هه‌موو پیلانه‌كانیان پوچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه، له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ڵامی نه‌یاره‌كانمان ده‌ده‌ینه‌وه".
لە درێژەی قسەکانیدا کە لە هۆڵی بۆنەکان لە هەڵەبجە بۆی سازکرابوو وتی " خه‌ڵكانێكی تر هه‌یه خۆیان به‌فریشته و فریاد ڕه‌سی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن، ده‌ڵێن ئێمه نه‌وه‌ی نوێین، ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت هه‌موو كه‌سێك وه‌ك خۆم لێبكه‌م، له‌كاتێكدا خۆی 50 ملیۆن دۆلار قه‌رزاره، ئایا ئێوه ئه‌وه تان ده‌وێت، بڕواناكه‌م".
هەروەها هێرشیش دەکاتە سەر بەرهەم ساڵح و لیستەکەی و وتی " خه‌ڵكانێكی تریش هه‌یه تا پاره هه‌بوو و دۆخه‌كه‌ش باش بوو، له‌ناو یه‌كێتی بوو، قیاده‌ی یه‌كێتی ده‌كرد، به‌ڵام كه دۆخه‌كه خراپ بوو جیابوویه‌وه له‌یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ باسی حكومڕانیمان بۆ ده‌كات و باسی كه‌موكورتی حكومه‌تمان بۆ ده‌كات، به‌ڵام خه‌ڵك له‌بیری نه‌چووه كه ئه‌م به‌رێزه دووجار سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم بووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵ جێگری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه، ئه‌مه سه‌یره، بۆ له‌كاتێكدا له حكومه‌ت بووه كه‌پاره‌ی لێده‌باری بۆ نه‌یتوانی چاكسازی بكات، بۆیه باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌وانه دهنگدانتانه بۆ لیستی 162 لیستی یه‌كێتی و به‌ڵێنی خۆتان بۆ رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال دووپات بكه‌نه‌وه، لێره‌ش ناوه‌ستین دوای هه‌ڵبژاردن بهرهوكۆنگره و نوێبوونه‌وه ده‌چین".
بڕیارە رۆژی ١٢ ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرتاسەری وڵات‌دا سازبکرێت و بۆ هەڵبژاردنی ٣٢٩ پەرلەمانتاری نوێ.