سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند، لێناگه‌ڕێین جارێكی تر چاره‌نووسی كه‌ركوك بدرێته ده‌ستی قه‌ده‌ر، قاچاخچی و مافیاكانی نه‌وت یاری به چاره‌نووسی موقه‌ده‌سات و موقه‌ده‌راتی كه‌ركوكەوە بكه‌ن.
به‌رهه‌م ساڵح، له‌میانی پێشکەشکردنی وتارێكدا له كه‌رنه‌ڤاڵی "لیستی نیشتیمان" له كه‌ركوك رایگه‌یاند، "هاتووین له كه‌ركوكه‌وه په‌یامی لیستی نیشتیمان رابگه‌یه‌نین، په‌یامی هاوكاری و پێكه‌وه كاركردن و هاوده‌نگی بۆ ده‌ربازكردنی كه‌ركوك، خانه‌قین، سنجار و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی تری كوردستان، وه كۆتایی هێنان به‌م مه‌ینه‌تییه‌ی ئێستای كه‌ركوكییه‌كان".
وتیشی،" لێناگه‌ڕێین كه‌ركوك به‌م جۆره به‌رده‌وام بێت، کە خاوه‌نی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی و عێراقی گه‌وره‌یە وخاوه‌ن پێگه‌ی ئابووری دیار و هه‌ستیاره، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ركوكه نازداره ساڵه‌های ساڵه خێری له سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی نه‌دیوه، هه‌میشه بووه‌ته ناوه‌ندی ململانێ و مه‌ینه‌تی و چه‌وساندنه‌وه".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئاماژەی بەوەشدا، "كۆمه‌ڵێك قاچاخچی نه‌وت و هه‌رزانفرۆشی خاك كه‌ركوكیان به‌م ده‌رده‌ی ئه‌مڕۆ برد، بۆیە لێره‌وه به كه‌ركوكییه‌كان ده‌ڵێین لێناگه‌ڕێین جارێكی تر چاره‌نووسی كه‌ركوك بدرێته ده‌ستی قه‌ده‌ر، قاچاخچی و مافیاكانی نه‌وت یاری به چاره‌نووسی موقه‌ده‌سات و موقه‌ده‌راتی كه‌ركوك بكه‌ن".
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەشاری کەرکوک بە ئامادەبوونی دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی نیشتیمان بەڕێوەچوو.