بنکە سەربازییەکانی سوریا و ئێران لە حەلەب و حەما موشەکباران كران

چەند موشەکێک ئاراستەی بنكە سەربازیەكانی حكومەتی سوریا و هێزە ئێرانیەكان کران لە شارەکانی حەلەب و حەمای سوریاو بەوهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی ئێرانی کوژران.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی رابردوو، چەند موشەكی دوور هاوێژ ئاڕاستەی چەند بنكە و بارەگایەكی سەربازی سوپای سوریا و سوپای پاسدارانی ئێرانی کراون لە دەوروبەری حەلەب و حەما ی سوریا.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتەش، هێرشەكە بە 9 مووشەك لە بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا و بەریتانیا لە باكوری ئەردەن-ەوە، ئاڕاستەی   دەوروبەری حەلەب و حەما کراوە، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەكانی هێرشەكە نەزانراوە.

 لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی سکای نیوز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی‌ ناوخۆی سوریاوە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمشەو بۆ سەر سوریا زیاتر لە 40 چەکداری سەر بە ئێران کوژران و 60 چەکداری تریش برینداربوون، کە یەکێک لە بریندارەکان " حیان تەلال محەمەد"ە کە فەرماندەیەکی‌ باڵای سەربازی سوپای ئێرانە.


AM:10:03:30/04/2018