دڵشاد عومەر بۆ سپی: حه‌وت به‌ڕێوه‌به‌رى له‌سلێمانى ده‌گۆڕدرێن

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى رایگه‌یاند، سبەینێ لە رێوڕەسمێکدا پێنج بەڕێوەبەر له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌ كۆى 12 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌گۆڕدرێن به‌رێوه‌به‌رى نوێ لە شوێنیان ده‌ست به‌كارده‌بن.

دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بە"سپی"راگه‌یاند، لە مانگی ئایاری ٢٠١٥، کۆنگرەیەکی پەروەردەیی ئەنجامدرا کە تیایدا بڕیاری ئەوە درا ئەو بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزایانەی، کە چوار ساڵیان هەیە دەتوانن سیڤی پێشکەش بکەن و چوار ساڵی دیکە بمێننەوە، هەروەها ئەوانەشی ئەوانە هەشت ساڵیان تەواو کردوە دەبێت بگۆڕدرێن، بۆیە لەبەر رۆشنایی ئەو یاسایە ئێمە لە ساڵی ٢٠١٦ داوای سی ڤی مان کرد بۆ گۆڕانکاری لە حەوت بەڕێوبەری لە سنوری سلێمانی".

وتیشی، سەرجەم ئەو گۆرانکاریانەی کە کراونبە ئازادانەیەو بەبێ تەزکییە پێشکەش کراوند، هەرچەندە دوای تەواو بونی سی ڤی-یەکان توشی چەند کێشذەیەک بووین کە داوادەکرا ببێتە حزبی یاخود وەک سیڤی حسابی بۆ نەکرێت، بەڵام ئێمە بەرگرییەکی زۆر سەرسەختانەمان کرد بۆئەوەی هەموکەسێک چانسی وەرگرتنی هەبێت، چونکە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە".

دڵشاد عومەر ئاماژەی بەوەشدا، "هەفتەی رابردوو وەک وەزارەتی پەروەردە گەیشتینە ئەو بڕیارەی کە سەرجەم بەڕێوەبەرەکان بە سی ڤی وەر بگیرێن، بۆ ئەو مەبەستەش سبەینێ چوارشەممە لە پارێزگای سلێمانی پێنج بەڕێوەبەر دەگۆڕدرێن، ئەوانەشی کە دێنە شوێنەکانیان بە سی ڤی یەو لایەنی حزبیش هیچ دەورێکی نییە لە گۆڕینیان، بەڵکو حکومەت داینەوەو دەبێتە حکومەتێکی هاوڵاتیان".

ئاشکراشی کرد، "لەو پێنج بەڕێوەبەرەی کە گۆڕاون دوانیان ئافرەتن و توانیویانە کێبڕکێکەدا سەرکوتوبن، کە ئەوانیش بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ و دوکانە".

دڵشاد عومەر ناوی سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرانەی ئاشکرا کرد کە گۆڕدراون و وتی، "بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن مامۆستا ئیسماعێل عەبدوڵا دەگۆرێت بە مامۆستا بارام رەشید، شارباژێڕ مامۆستا دلێر قادر بووە بە مامۆستا تریفە، شارەزوور مامۆستا محەمەد ئەحمەد دەبێتە مامۆستا خالید رەشید، هەروەها لە رانیە مامۆستا فەیفەدین قادر بووە بە محەمەد کەریم، لە پشدەر مامۆستا ئیبراهیم بووە بە مامۆستا مەحمود، هەروەک لە دوکانیش مامۆستا سەردار حەمە رەشید بووە بە مهاباد مستەفا".

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی گۆرانکاری دوو بەڕێوەبەرایەتیەکی دیکە ئەوەشی خستەڕوو، پەروەردەی رۆژئاوا پێشتر  بەڕێککەوتنی سیایسی گۆراوە، بەڵام لە مانگی تشتینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان دەگۆڕین، چونکە پۆستی یاریدەدەری گشتی لەو کاتەدا بەتاڵ دەبێت و ئەو کەسەی لەوێ دانراوە پاڵێوراوە بۆ ئەو پۆستە".




PM:04:16:01/05/2018