رەنج سەنگاوی موجامەلەی ئەم حزبانە دەکات

پێشكەشكاری ناسراوی كورد "رەنج سەنگاوی"، لەبارەی دەنگدان بە حزبە سیاسیەکانی کورد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نوسینێکی تەنز ئامیز بلاودەکاتەوە.

رەنج سەنگاوی  لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی:
شەمە — رەنج سەنگاوی گۆڕانە
یەكشەمە —رەنج سەنگاوی هەر یەكێتیە
دووشەمە — رەنج سەنگاوی كار بۆ نەوەی نوێ ئەكا
سێشەمە —رەنج یەكلابووەتەوە پارتیە
چوارشەمە —وەڵا لەگەڵ سۆسیالیست هاوسۆزە
پێنج شەمە —لە بنەوە یەكگرتووە
هەینی — چاك موجامەلەی بەرهەم ساڵەح و كۆمەڵی ئیسلامی ئەكات". 

 ئەو پێشکەشکارە کوردە، لە کۆتایی نوسینەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، "بتەوێ دەنگی هەموان بی ئەمە حاڵت دەبێ".



PM:07:43:03/05/2018