ئەردۆغان: تا دەستەبەرکردنی دۆخی ئەمنی لە عەفرین دەمێنینەوە

سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، بە پێداگرییەوە لە عەفرین راوەستاون تا دەستەبەرکردنی دۆخی ئەمنی لەو شوێنە دەمێنینەوە، دواتر ئیدلب، تەلرفات و منبچ ھەیە لە بەردەمیان،

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە فیستیڤالی "لاوانی ئیستانبوڵ" لە ناوەندی نمایشی یەنیکپاپی ئەوراسیا رایگەیاند، ""ئایا بۆچی دەستمان بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کرد؟ ئێمە مافی چوونمان بۆ ئەو شوێنە ھەیە. ئایا بۆچی؟ چونکە لە راستیدا ناوی قەڵغانی فوڕات، ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بوو، بەڵام دواخرابوو. پێویست بوو ئەمەمان پێشتر ئەنجام بدابا، ئەگەر پێشتر ئەنجامان دابایە ئەوا کلیس ئەوەندە نەدەکرایە ئامانج".

ئەردۆغان وتیشی "تا دەستەبەرکردنی دۆخی ئەمنی بە تەواوەتی لە عەفرین دەمێنینەوە، دواتر ئیدلب ھەیە لە بەردەممان، تەلرەفعەت و منبج ھەیە.

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی سەرۆکی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو  رایگەیاند، ئیتر تۆ پێویست ناکات درۆ بکەیت کاتێ دەڵێی "من چوومە ماڵی سەرۆکی شارەوانی کادیکۆی لەکاتی ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز و ئاگاداری ھیچ شتێک نەبووم"، چونکە ھیچ کەسێک باوەڕ بەمە ناکات".





AM:10:42:05/05/2018