پاش ١٥ ساڵ وازهێنان لە ماددەی هۆشبەر دەبێتە خاوەنی براندێکی جیهانی

ماددەی هۆشبەر، یاخود ئاڵودەبوون بەدەرمان یەكێكە لەو دیاردە خراپەی كۆمەڵێك كەس بەتایبەتی چینی گەنجان گیرۆدەین و چەندین كاریگەری نەرێنی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە ، ئەو ماددەیەش چەندین جۆری جیاواز لەخۆ دەگرێت، لەوانە  كۆكایین، نیكۆتین،  هیرۆین،  شیشەو چەندانی تر.

خەلیل رافاتی، هاوڵاتییەکی ئەمریکییە، کە ساڵانێکی زۆر ئالودەی ماددە هۆشبەرەکان بووەو بەهۆی کێشانی ماددەی هۆشبەری جۆری (هیرۆین) ەوە نۆ جار لە مردن نیزیک بووەتەوەو چەندین جاریش دەستگیرکراوە.

بەپێی وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، خەلیل لە ساڵی ٢٠٠٣ دا و لە تەمەنی ٣٣ ساڵی ئالودەبوویەکی سەرسەختی ماددە هۆشبەرەکان بووەو کێشی تەنها ٤٩ کگم بووە، بەڵام پاش ئەوەی بڕیار دەدات لە ماددە هۆشبەرەکان دووربکەوێتەوە چەندین گۆرانکاری هەورە لە ژیانیدا دەکات، کە بەدەگمەن کەسێکی ئاسایی توانای ئەو گۆرانکارییانەی دەبێت.

خەلیل پاش ١٥ ساڵ و لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە، کە زۆر گەنجتر لەوکاتەی دەردەکەوێت کە ئالودەی ماددە هۆشبەرەکان بووە، بووەتە وەرزشوان و خاوەنی کتێبی "I Forgot to Die"، لە ئێستاشدا خاوەنی براندی "SunLife Organics"، بۆ خواردنە تەندروستەکان، کە فرۆشتنی ساڵانەی ملیۆنان دۆلارە.


لای ڕاست خەلیل رافاتی، لەکاتی ئالودەبون بە مادەی هۆشبەر٢٠٠٣ ، لای چەپ خەلیل رافاتی، لە پاش ئالودەبوون بەمادەی هۆشبەر٢٠١٨


PM:01:06:05/05/2018