بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند. كۆتا ڕۆژی دەوامی خوێندنی ئەمساڵ هەتا ڕۆژی پێنج شەممە دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی"کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، ئاگاداری بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگە و باخچەكانی منداڵان دەكەینەوە، كە هەتا ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠١٨/٥/١٠ كۆتایی ئەم هەفتەیە دەوامی فەرمیی و ئاسایی هەیە.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا پەروەردەی رۆژئاوا داوا لەمامۆستایان دەکات، کە بەهیچ پاساوێك دەوام ڕانەگرن لەپێناو پێڕاگەیەشتنی زیاتر بەوتنەوەی پرۆگرامەكانی خوێندن و ئاستی زانستی قوتابیان و خوێندكاران.