هەپەگە ئەنجامی شەڕەکانی دوێنێ لە سنوری هەرێمی کوردستان راگەیاند

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە ئەنجامی چالاییکەی دوێنێی گەریلاکانیان لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان سێ سەربازی تری سوپای تورکیا کورژان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا،" ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٥ی ٥ی ٢٠١٨، گەریلاکانیان چالاکییەکیان دژ بە سوپای تورکیا لە ناوچەی کەڤۆرت لە نزیک لێلکان و دەڤەری بارزان ئەنجامداوە و، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورکیا کوژراون و هەشت سەربازی دیکەش برینداربوون.

هەپەگە ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەردوێنێ شەممە لە کاتژمێر ٠٥:٤٥خولەکی ئێوارە گەریلاکانییان هێرشێکیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا لەسەر گردی لێلکان ئەنجامداوە و، توانیویانە گورزی کوشندە لە سوپای ئەو وڵاتە بدەن، بەڵام تا ئێستادا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی نەزانراوە.



PM:04:53:06/05/2018