بە ڤیدیۆ .. دوای تەقەکردن بەسەر بنکەکەدا لاهوری شێخ جەنگی سەردانی بنکەیەکی هەڵبژاردنی گۆڕان دەکات

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لایەنگرێکی یەکێتی تەقە بەسەر بنکەی هەڵبژاردنی گۆڕاندا دەکات، ئەمـرۆ لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی دەزگای پاراستن و زانیاری/ زانیاری، سەردانی بنكەی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەهۆڵەكە كرد.

ئەمرۆ ٦ ی ئایار لاهوری شێخ جەنگی سەردانی بنکەی سەهۆڵەکەی گۆڕانی لە سەهۆڵەکە لە ناو جەرگەی سلێمانی کردو، لەو سەردانەدا جەختیكردەوە " ئەركی سەرشانمانە ڕێز لەماف وئیرادەی یەكتربگرین وسەقامگیریش بۆهەموو لایەك دەستەبەربكەین".

ئەو سەردانە دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو چەکدارێکی سەر بەیەکێتی تەقەی بەسەر بنکەی گۆڕان کردبوو لە شەقامی سەهۆڵەکە.

لاهوری شێخ جەنگی لە ئەکانوتی خۆی نووسوویەتی
" هەڵبژاردن مافی هەمووانە، وئەركی سەرشانمانە ڕێز لەماف وئیرادەی یەكتربگرین وسەقامگیریش بۆهەموو لایەك دەستەبەربكەین".




>


PM:07:53:06/05/2018