كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند " رێ به ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان ده‌درێت بێ كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگ بده‌ن" کە ژمارەیان ٢ ملیۆن هاوڵاتی ئاوارە هەیە.
حازم ردینی ئه‌ندامی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان رای گه‌یاند بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە "رێ به ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان دراوه، بچنه ده‌نگدانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی پشت به كارتی بایۆمه‌تری ببه‌ستن".
ئەو بەرپرسە دەڵێت " ده‌نگدانه‌كانیان به پێی ناسنامه‌ی تری فه‌رمی ده‌بێت".
ئه‌ندامی كۆمسیاران له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات له به‌رانبه‌ر ئه‌و رێدانه بۆ ئه‌وه‌ی ساخته‌كردن نه‌كرێت، له رۆژی ده‌نگدان له‌و كه‌مپانه‌ی كه كارتی بایۆمه‌تری تێدا به‌كار نایه‌ت، كه‌مپه‌كه داده‌خرێت تا ده‌نگدان ته‌واو ده‌بێت.
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رای گه‌یاندبوو به‌هۆی هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی ناتوانرێت كارتی بایۆمه‌تری به هه‌موو ئاواره‌كان بدرێت، كۆمسیۆن روونی نه‌كردبووه‌وه كه ئه‌م هه‌ڵه ته‌كنیكییانه چین.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، هێشتا نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره له عێراقدا ماون، خه‌ڵكی ئه‌و شارانه‌ن كه داعش داگیری كردبوون.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له رۆژی شه‌مووی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت كه نزیكه‌ی 24 ملیۆن كه‌س له عێراق مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.