وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێ لیژنه له به‌غداوه دێنه هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه.
ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی "رۆژی 2018/5/13 كه ده‌كاته ئه‌مڕۆ سێ لیژنه له به‌غداوه دێنه هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم".
ده‌رباز محه‌مه‌د ده‌ڵێت "هاتنی ئه‌و سێ لیژنه‌یه به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكانه كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌یه".
ئه‌و وه‌زیره داوا له لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات كه "دان به خۆیاندا بگرن تاوه‌كو به‌ڕێوشوێنی یاسایی مافی ده‌نگه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه".
رۆژی شەممە 12ی ئایار ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەی نافەرمیو بەرایی راگەیەنرا، بەڵام ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ زۆرێك لەلایەنەكان قبووڵكراو نەبوو، بەتایبەتی لەسنووری پارێزگای كەركوك‌و سلێمانی.