سپی ژمارەی کورسیەکانی لایەنە کوردیەکان لە پەرلەمانی عێراق بلآودەکاتەوە

ئەمشەو بڕیارە ژمارەی ٨ پارێزگای عێڕاق بە پارێزگاکانی هەرێمەوە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بلآوبکرێتەوە، سپی ژمارەی کورسیەکانی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێم بلآودەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، بزووتنەوەی گۆڕان تەنها ٥ کورسی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەستدەهێنێت، چوار کورسی لە سلێمانی و کورسیەکی لە هەولێر.

نەوەی نوێ چوار کورسی بەدەستدەهێنێت، دوو کورسی لە سلێمانی و دوو کورسی لە هەولێر.

هاوپەیمانی دوو کورسی بەدەستهێناوە، ١ کورسی لە سلێمانی و ١ کورسی لە هەولێر.

یەکگرتوو دوو کورسی، ١ کورسی لە سلێمانی و، ١ کورسی لە دهۆک.

کۆمەڵی ئیسلامی دوو کورسی، ١ کورسی لە سلێمانی و ١ کورسی لە هەولێر.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێم جگە لە کەرکوک، ٩ کورسی، ٧ کورسی لە سلێمانی و ٢ کورسی لە هەولێر.

پارتی ١٩ کورسی لەسەر ئاستی هەرێم، ١٠ کورسی لە دهۆک، ٨ کورسی لە هەولێر، ١ کورسی لە سلێمانی. 

ئەوە لە کاتێكدایە کە لایەنەکانی گۆڕان و هاوپەیمانی و کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ و شیوعی تێکڕای پرۆسەکە رەتدەکەنەوە. 





PM:05:20:14/05/2018