هەرشەش لایەنی گۆڕان و هاوپەیمانی و شیوعی و کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی دوای کۆبوونەوەیان لەهەولێر داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەن.
دەقی راگەیاندنەکە
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
راگه‌یانراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی 6 لایه‌نی سیاسی كوردستان
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14/5/2018 (6) لایه‌نی سیاسی كوردستانی له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌م له باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له باره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له ( 12/5 ) دا ئه‌نجام درا. به داخه‌وه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنیه‌كه رووبه‌رووی ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كاریه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراوی پێش وه‌خته بۆته‌وه، دوای تاوتوێكردنی پرۆسه‌كه كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م چه‌ند بڕیاره‌ی خواره‌وه : 1. ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و كۆی پرۆسه‌كه به هۆی زه‌وتكردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و دزینی ده‌نگه‌كانیان . 2. داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی به‌زووترین كات . 3. ئامانجی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه بریتی یه له به‌رگریكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی استحقاقی راسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌رانی گه‌له‌كه‌مان . 4. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو رێكاره سیاسی و یاسایی و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرینه به‌ر دوور له هه‌موو جۆره توند و تیژیه‌ك . 5. پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌م (6) لایه‌نه بۆ به‌دواداچوون و گێرانه‌وه‌ی ده‌نگه دزراوه‌كانی جه‌ماوه‌ر و ده‌رگاش كراوه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ر لایه‌نێكی تری سیاسی كه ئاماده‌بێت به‌رگری له مافی ده‌نگده‌رانی گه‌له‌كه‌مان بكات . 6. داوا له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین به خێرایی به‌ده‌م داوا كاریه‌كانمانه‌وه بێت .. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان حزبی شیوعی كوردستان