دەوامی فەرمانگەکان کەمدەکرێتەوە

حکومەتی عێراق لە مانگی ڕەمەزاندا فەرمانگەکانی سەرپشک کردوە لەوەی، یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی فەرمانگەکانی کەمبکاتەوە.

لە نوسراوێکدا فەرمانگەی ڕێکخەری کاروباری حکومەت و هاووڵاتیانی سەر بە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوە کردووە، لە مانگی ڕەمەزاندا یەک کاتژمێر دەوامی فەرمی کەمدەکرێتەوە.

هەروەها ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە فەرمانگەکانی حکومەت سەرپشکن لە دیاریکردنی کاتی دەستپێکردنی سەرەتای دەوام.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیارینەکراوە، بەڵام بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە لیژنەی بینینی مانگ چاودێری دەرکەوتنی مانگ بکات و یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری بکات.

PM:03:37:15/05/2018