سودەکانی خورما لە مانگی رەمەزاندا

خورما یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکان لە مانگی رەمەزانداو، رۆژوانان ئێواران پاش برسیەتییەکی زۆر، شکاندنی رۆژوەکەیان بە خورما دەست پێدەکات.

پسپۆرانیبوارى خۆراک ڕێنمایی هاوڵاتیان دەکەن، کە لە مانگى ڕەمەزاندا بەشێوەیەکى بەرچاو خورما بخۆن لە چاو خواردنەکانى تردا، چونکە چەندین سود بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت و جێگای زۆربەی کانزا پیویستییەکان دەگرێتەوە.

گرنگترین سودەکانی خورما بریتین لە: 

١-خورما بە سودە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ.

٢- خواردنی ماست لەگەڵ خورما باشترین چارەسەرە بۆ لاوازی هەرسكردن و كێشەكانی كۆئەندامی هەرسەوە.

٣- خورما پێكهاتووە لە ڤیتامینی A بە ڕێژەیەكی زۆر كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بینین و پاراستنی چاو لە لاوازی و هێمن كردنی دەمارەكان (ئەعساب) و چالاككردنی ڕژێنی گلاندی دەرەقی و دەبێتە هۆی ئارامكردنی هەستی مرۆڤ.

٤- خورما بە خێرا هێزی لەش چالاكتر دەكات و دەبێتە هۆی ڕێكخستنی ڕێژەی میز و هاندەرە بۆ شوشتنی گورچیلە و دەبێتە هۆی پاككردنەوەی جگەر.

٥- خورما هاندەرە بۆ هێمنی و ئارامی لە هەڵسوكەوتی مرۆڤ.




PM:11:26:16/05/2018