لە مانگی رەمەزاندا، مسوڵمانان بەڕٶژو دەبن و، بۆ ماوەیەکی درێژ خۆیان لە خواردن و خواردنەوە دەگرنەوە، یەکێک لە گرفتە باوەکانی رۆژانان بۆنی ناخۆشی ناو دەمیانە، ئەمەش بێ چارەسەر نییەو بە پەیڕەوکردنی چەند رێگایەک لەو گرفتە رزگارت دەبێت.
هۆكارەكانی ناخۆشبوونی دەم:
١- كلۆربوونی ددانەكان.
٢- مانەوەی خۆراك لەنێوان ددانەكان و خاوێننەكردنەوەی ددانەكان.
٣- هەوكردنی پوك.
٤- گەشەكردنی بەكتریا لەناو دەمدا هۆكار دەبێت بۆ دروستبونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم.
٥- وشكبونەوەی دەم و كەمبونەوەی ڕێژەی دەردانی لیك لەلایەن لیكە ڕژێنەكانەوە .
بەم هەنگاوانەش دەتوانن چارەسەری ئەم كێشەیە بكەن:
١-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو لە شەواندا،
،ئەمە دەبێتە هۆی زیاد بونی ڕێژەی دەردانی لیك لە لایەن لیكە ڕژێنەكانەوە و بۆنی دەم کەم دەکاتەوە
٢-خواردنی نەعنا و مەعدەنوس بە تایبەت لە پارشێواندا، هۆکارێکە بۆ لەناوبردنی میکرۆب و ناهێشتنی بۆنی دەم.
٣- بایەخدان بە خواردنی سەوزەو میوەکانی وەک
(شوتی و خەیار و گوێزەر و سێو )، ئەوەش بۆنی دەم خۆش دەکات و ڤیتامینیش دەبەخێت بە لەش.
٤-خواردنەوەی چای سەوز، دەبێتە هۆی لابردنی میکرۆب و بۆنی دەم ناهێڵێت.
٥- خواردنی سیر و پیاز كەمبكەرەوە چونكە شۆردنی ددانەكانیش چارەسەری ئەم بۆنە ناكات.
٦- بەتەواوەتی دوور بكەوەرەوە لە كێشانی جگەرە.
٧- شوشتن و خاوێن کردنەوەی دەم و ددان لە دوای ژەمی ئێوارە و پارشێو.