عادل موراد، سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان باری تەندروستی ناجێگیرەو لە وڵاتی ئەڵمانیا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشکی دایه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە "سپی" راگەیاند،" عادل موراد، سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەژیاندایە، بەڵام باری تەندروستی ناجێگیرەو لە ئێستادا لەژێر چاودێری وردی پزیشکدایە لە وڵاتی ئەڵمانیا.
وتیشی،" ئەمڕۆ پێنجشەممە عادل موراد لە ماڵەکەی خۆیەوە لە ئەڵمانیا بە ئەمبوڵانس گەیەندراوەتە فڕۆکەخانە بۆ ئەوەی رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێتەوەو لەوێ کۆچی دوایی بکات، چونکە ماوەیەکە باری تەندروستی ناجێگیرە، بەڵام کت‌وپڕ لە ناو فڕۆکەخانە باری تەندروستی تێکدەچێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێتەوە.
ئەو سەرچاوەیەئاماژەی بەوەشدا، "لە ئێستادا ناوبراو لەژێر چاودێری وردی پزیشکدایە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا".
ئێوارەی ئەمڕۆش له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند،"به‌داخه‌وه له‌ئێستادا ته‌ندروستی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناجێگیره‌و له‌ژێرچاودێریی ورد دایه".
وتیشی، "عادل موراد ماوه‌یه‌كه بۆ چاره‌سه‌ر رووی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كردوه‌و له‌ئێستادا له‌و وڵاته ته‌ندروستی ناجێگیره‌و له‌ژێرچاودێری وردی پزیشكیدایه".
عادل موراد یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و تیكۆشه‌ر و خه‌باتكارێكی دانه‌بڕاوی یه‌كێتیه‌و بۆ رۆژێك له‌خزمه‌ت دانه‌بڕاوه.