سپی لەسەر هێنانەوەی تەرمی عادل موراد زانیاری بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەوڵاتی ئەڵمانیا عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند کۆچی دوایی کرد، هاوڕێیەکی عادل موراد کات و رێوشوێنی هێنانەوەی تەرمی ناوبراو ئاشکرا دەکات.

بەهرۆز گەڵاڵی کادیری پێشەکەوتووی یەکێتی  و هاورێی نزیکی عادل موراد بە سپی راگەیاند" بەهۆی نەبوونی دەوامی فەرمی لە وڵاتی ئەڵمانی کە کۆتایی هەفتەیەو دوو رۆژ دەوام نییە، هێنانەوەی تەرمی کاک عادل موراد دوا دەکەوێت".

بەهرۆز گەڵاڵی کە رۆژانێکی زۆر هاوەڵی عادل موراد بووە لەکاتی نەخۆشیەکەیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا و ئێستاش لەوێیەو هاوەڵی هێانەنەوەی تەرمەکەی دەکات، وتی" شەممە و یەک شەممە لە وڵاتی ئەڵمانیا و ئەورپا رۆژی پشووە، هێنانەوەی تەرمەکەش هەندێک رێوشوێنی یاسایی دەوێت، بۆیە هێنانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو دەکەوێتە دوای پشووی هەفتە".

هاوکات جگە لە بەهرۆز گەلآڵی، عەدنان موفتی هاورێی نزیک و تێکۆشانی عادل موراد بەمەبەستی هاوەڵی کردنی تەرمی ناوبراو چۆتە ئەڵمانیاو خەریکی هێنانەوەی تەرمەکەین.

عادل موراد ماوەیەکی زۆرە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە بۆ چارەسەرکردن لە وڵاتی ئەڵمانیایە، دوو رۆژ لەمەوبەر بڕیاریدا دابوو بگەرێتەوە کوردستان و لەناو هاورێکانیدا دواستی بەسەربەرێت، بەڵام لەکاتی رۆشتنی بۆ فڕۆکەخانە وەزعی تێکدەچێت و دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو، ئەمڕۆ لەو وڵاتە گیانی لەدەستدا.

عادل موراد  یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و تیكۆشه‌ر و خه‌باتكارێكی دانه‌بڕاوی بزووتنەوەی رزگاریخوازی باشووری کوردستانە، لە ٢١ی ساڵی ١٩٧٩ دا للە یەکێتی جیابوەوەو بووبە ئەندامی سەرکردایەتی سۆسیالیست، لە ساڵی ١٩٨٣ کرا بەئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە، لەساڵی ١٩٩٤ لە یەکگرتنەوەدا گەڕایەوە ریزی یەکێتی و چەند ساڵێک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و یەکێتی و بەرپرسی دەزگای راگەیاندنی ئەو حیزبە بوو، چەند ساڵێکیش لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵویزی عێراق بوو لە رۆمانیا، دواتر کرا بە سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند.



PM:07:12:18/05/2018