شوێنێ ناشتنی تەرمی عادل موراد ئاشکرا کرا

بەرپرسێکی یەکێتی ئاشکرای کرد تەرمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەند عادل موراد لە گردی سەلیم بەگ لە سلێمانی دەنێژرێت.

زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سایتی کوردسات نیوزی راگەیاند: دیاریکردنی رۆژی ھێنانەوە تەرمی سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی ھەڤاڵ(عادل موراد) پەیوەندی بە ھەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاو عێراقەوە ھەیە بۆ تەواو کردنی رێکارەکانی ھێنانەوەی.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەدا کە پێدەچێت رۆژی سێشەممە بێت، تەرمی خوالیخۆشبوو عادل موراد دەگەڕێندرێتەوە کوردستان، بەڵام ئەگەر ھەر گۆڕانکارییەک لە رۆژی ھێنانەوەی رووبدات، ئەوا وەک ئەنجوومەنی ناوەندی بەھەموو لایەکی رادەگەیەنین.

سەبارەت بە شوێنی ناشتنی تەرمی سکرتێری ئەنجوومەنی ناوەندیش، زوبێر عوسمان رایگەیاند: بە ھەماھەنگی لەگەڵ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو بڕیارمانداوە لە رێورەسمێکی شکۆداردا لە گردی سەلیم بەگ بەخاکی بسپێرین



PM:08:30:18/05/2018