جەمیل بایك: 24ی حوزەیران دوا دەرفەتە بۆ تێكشكاندنی فاشیزم

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان(كەجەكە) دەڵێت: "هەڵبژاردنی 24ی حوزەیران لەتوركیا دوا دەرفەتە بۆ تێكشكاندنی فاشیزم و سەركەوتنی دیموكراسی".

جەمیل بایك، لە بارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بە فورات نیوزی راگەیاند" بڕیاری ئەردۆغان و باخچەلی، لەبارەی ئەو هەڵبژاردنەوە بڕیارێكی ئاسایی نەبوو، بڕیارێك بو‌و بۆ كودەتایەكی دیكە، بەبێ كودەتا ئەردۆغان ناتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە".

 کەسی یەکەمی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەوەشی خستۆتەڕ‌وو " فاشیزم چارەنوسی خۆی بەو هەڵبژاردنەوە گرێداوە، نابێت وەك هەڵبژاردن سەیری 24ی حوزەیران بكرێت، بەڵكو دەبێت وەك تێكۆشان ببینرێت، بۆیە دەبێت هەمو‌و هێزە دیموكراسیخوازەكان یەكبگرن و هەمو‌و هێزیان بۆ تێكشكاندنی فاشیزم بەكاربێنن".

بایک جەخت دەکاتەوە "ئەم هەڵبژاردنە دوایین دەرفەتە، چونكە لە ئەنجامەكەیدا یان دیموكراسی سەردەكەوێت یان فاشیزم".

بایك لەبارەی ئەوەی هەندێك لە هێزە چەپەكان باسیان لەوە كردەوە، بایكۆتی هەڵبژاردنەكە دەكەن، دەڵێت: "ئەوە بڕیارێكی هەڵەیە، ئەگەر لەو هەڵبژاردنەدا دەنگی ئەوان نەچێت بۆ هەدەپە، وەك ئەوەیە وایە كە دەنگیان دابێت بە ئاكەپەو مەهەپە".



PM:10:36:18/05/2018