کۆمسیۆن ژمارەی سکالآکان و سندوقە پووچەڵکراوەکان بلآودەکاتەوە
کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنی عێراق دوای سێ کاتژمێرو نیو کۆنگرەکەی دواکەوت لە کاتژمێر ١:٣٠ کۆنگرەکەی بەست و ژمارەی سکالآکان و ئەو سندوقانەی پووچەلکراونەتەوە ئاشکرا کرد.
کۆمسیۆنی بالآ رایگەیاند کە ١٤١٦ سکالآ لەسەر دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی لەلایەن قەوارە سیاسیەکان تۆمار کراون.
هەروەها کۆمسیۆنی ئاشکراشی کرد کە لەسەرتاسەری عێراق و دەنگدانی دەرەوەش تەنها ١٠٣ وێستگە پووچەکراونەتەوە.
ئێستاش کۆمسیۆن بەردەوامە لە درێژەدان بە خوێندنەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ناوی کاندیدەکان و ژمارەی دەنگەکانیشیان.
AM:01:39:19/05/2018