ئالآ تاڵەبانی هەڵبژێردرایەوە بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق

کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە ئێستا بەردەوامە لە خوێندنەوەی ناوی قەوارەی دەرچووەکان دەخوێنێتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئالآ تاڵەبانی لە سەر پارێزگای بەغدا هەڵبژێردرایەوە بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

ئالآ تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق کە لەسەر لیستێکی عێراقی خۆی هەڵبژارد، بەئەندامێتی پەرلەمان دەرچوو.

خۆ هەڵبژاردنی ئالآ تاڵەبانی کێشەیەکی زۆری لەناو یەکێتی و رای گشتی کوردستاندا دروستکردو حیزبەکەی ناچار بڕیاری " سستکردنی " بۆ دەرکرد.



AM:01:51:19/05/2018