لە ناحیەی حاجیاوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی مادی لێکەوتەوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
کاتژمێر ١:٣٠ی پاشنیوڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک عەلوەی سەوزە و میوە لە ناحیەی لە حاجیاوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە عەمباری شلکردنەوەی قیـڕ و تانکی گاز و ماتۆڕی سەحب کردن سوتان.
بەهۆی زۆری ئاگرەکەشەوە بنکە حاجیاوا و چوارقوڕنە و ئەفسەری ئێشکگر بە ھاوکاری بنکەی بەرگری شارستانی سەرووچاوە و چوارقوڕنە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هاوکات بەگێرەی زانیاریەکان جگە لە زیانی دارایی ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
ئەمیر حەسەن