کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی نێوان برێت مەکگۆرک
نوێنه‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نی ناڕازی(هاوپه‌یمانى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ، و یه‌كگرتو) له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی دەستی پێ‌کرد،
کۆبونەوەکە بە بەشداری هەریەک لە د. به‌رهه‌م، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى گۆڕان و عه‌لى باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى و سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى یه‌كگرتوو بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دەرئەنجامەکانى هەڵبژاردن و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و شێوازی پێکهێنانی حکومەتى نوێی عێراق و ڕای لایەنەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە
بەپێی زانیارییەکان مەبەستی سەردانەکەی مه‌كگۆرك بۆ ڕازیکردنی ئەو چوار لایهنهیە لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و نەکردنی بایکۆت لە پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بڕیت مەکگۆرک لەگەڵ یەکێـتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان كۆبووەتەوە.