وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی سێ ئاشکرا کرا

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستبکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "سپی" راگەیاند،  پارەی پێویست بۆ موچە لەبەر دەستدایە، هەفتەی داهاتووش دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممەی رابردوو حكومەتی عێراق بڕی 317 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان نارد، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەی کە حکومەتی عێڕاق بۆ موچەی فەرمانبرانی عێراق دەریکرد.

رۆژی 19ی ئازارو كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ، حكومەتی عێراق بە دوو قۆناغی بڕی زیاتر لە 634 ملیار دیناری مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، ئەمەش دەبێتە سێیەم قۆناغی ناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.





PM:11:25:23/05/2018