دوو هێرشی داعش لە باشوری موسڵ تێکشکێنرا

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش دوو هێرشیان لە باشوری موسڵ و رێگای بەغداد-موسڵ ئەنجامدا و هەردو هێرشەکەشیان تێک شکێنران.

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازیەكانی نەینەوا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لەباشوری شاری موسڵ هێرشیان كردوەتە سەر گوندی ئەلبو سڵێبی و هێرشێكی دیكەشیان كردەوەتە سەر رێگای بەغداد موسڵی باشوری شارەكە. 

سەرچاوەیە ئەوەشی خستوەتەروو، هەردوو هێرشەكە لەلایەن سوپاو هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە تێكشێكێنراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەرو زیانەكانی ئەو دوو هێرشە نەزانراوە.

زیاتر لە 10 مانگ تێپەڕیوە بەسەر ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی شاری موسڵ لەدەست چەكدارانی داعش، بەڵام هێشتا ژیانی ئاسایی بۆ شارەكە نەگەڕاوەتەوەو ماوەیەکە جموجۆڵى چەکدارانى داعش لە ناوچەکانى باشورى کەرکوک و پارێزگاى سەڵاحەدین زیادیانکردووە.



PM:12:28:26/05/2018